چیرۆکی پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی به‌شێوازی رئالیستی نووسراوه ، ئه‌وه‌ش له‌خۆی دا به‌ته‌نیایی هه‌ڵگری هیچ ره‌هه‌ندێکی مانایی پۆزێتیڤ یان نگه‌تیڤ نییه ،به‌ڵکوو جۆری داڕشتنی نوێ و هونه‌ری چیرۆکه، که‌ده‌توانێ سه‌رنج راکێش بی . شێواز وژانره‌کان هیچ کا ت به‌ته‌واوی کۆن نابن وله‌که‌ڵک ناکه‌ون ، ئه‌وه جۆری چاولێکردن و به‌کارهێنانی ئه‌وانه گۆڕانی به‌سه‌ر دادێ و پێویسته به‌رده‌وام نوێ بێته‌وه . رئالیسم و زۆربه‌ی ژانره‌کانی تریش ئه‌و پتانسێله‌یان هه یه نووسه‌ران به‌رده‌وام بابه‌تی چیرۆکی تازه‌ی پێ بنووسن . ئێمه له‌مێژوی کورته چیرۆکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات دا رێبازی قزڵجیمان هه‌یه که‌وه‌ک ده‌ستپێک شایانی باسه ،به‌ڵام مه‌ودای نووسینی چیرۆکه‌کانی قزڵجی تا ده‌ستپێکی دووهه‌می چیرۆک نووسین – ده‌یه‌ی حه‌فتا – هێنده زۆر بوو ، زه‌برێکی کاری له‌ره‌وتی چیرۆک نووسین دا . ته‌نانه‌ت لێمان بووبه‌خه‌ونێکی ئاڵۆز ، سێبه‌رێکی قورس ،نۆستالیژیایه‌ک که‌داڵده‌ی داوین . پێتان سه‌یرنه‌بی !بۆکه‌سانێک بۆته‌په‌تاونه‌خۆشی خستوون . وه‌ک مه‌ڵه‌غان به‌ده‌سته‌ره‌ش پۆشه‌که‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌راستی لێهاتووه و کون به‌کون لێمانده‌گه‌ڕێ . ده‌بێ زۆرئاگاداربین .
ده‌یه‌ی حه‌فتا، ساڵانێکی سه‌یر بوو بۆچیرۆک نووسی کوردستانی رۆژهه‌ڵات . شه‌پۆلێکی به‌گوڕی نووسین که‌وته‌ڕێ و کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر هاتنه‌مه‌یدان . یه‌کێک له‌وانه کاک عه‌زیز بوو ، که‌هه‌رله‌هه‌وه‌ڵه‌وه ویستی ئه‌وه‌ی بوو ده نگێکی جیاواز بێ . هه‌ڵبه‌ت به‌شێکی به‌رچاو له‌و چیرک نووسانه - که زۆرتریشیا ن نیشته‌جێ ی بۆکان بوون – هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه سیمایه‌کی ئاوانگارد و نوێ به‌چیرۆکه‌کانیانه‌وه دیار بوو . هه‌رله‌راستیش دا توانیان ره‌وتی چیرۆکی کوردی که‌خه‌ریک بوو به‌ره‌و ئه‌ده‌بیاتی دێهات – له‌ژێر کارتێکردنی یاشار که‌ماڵ و ده‌وڵه‌ت ئابادی و.... – بڕوا بگۆڕن و گۆمی مه‌ندی تازه‌گه‌ری بشڵه‌قێنن . به‌ڵام کاک عه‌زیز له‌سه‌ره‌تاوه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وچیرۆک نووسانه‌ی تر سیمایه‌کی ئاوانگاردی نه‌بوو .ئه‌وانه‌ی ئه‌وده‌ینووسین چیرۆک گه‌لێکی ساده‌وساکار بوو.تێهه‌ڵکێشێک له‌سانتیمانتاڵیسم وته‌نزێکی رووکه‌ش . ته‌نانه‌ت عه‌زیز هێنده تێکه‌ڵاوی ئه‌وشێوازه ببوو، که‌داوه‌تی ئاوانگارده‌کانی ئه‌وکاتی هه‌ربه‌وته‌نزه تایبه‌ته‌ی خۆی ره‌ت کرده‌وه . به‌ڵام دوای ئه‌وه وه‌رسووڕانێک له‌و دا به‌دی هات . ئه‌وگۆڕانه زۆر به‌رچاو بوو .تاوای لێهات ،عه‌زیز توانی چیرۆکێکی وه‌ک "که‌س نازانێ خاڵم چۆناوچۆن خۆی ده‌کوژێ " بنووسی که‌به‌بڕوای من یه‌کێک له‌چیرۆکه باشه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاته .
ئه‌م رۆ به‌داخه‌وه ، له‌ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا شتێکی زۆر خراپ خه‌ریکه ده‌بێته مۆد . ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌ده‌بێ بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنی گۆڕانت به‌سه‌رداهاتووه ، حه‌تمه‌ن ده‌بێ هه‌رچی پێش ئه‌وه نووسێوته بخه‌یه ژێرپێ . هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان به‌سووک بزانی .ئه‌گه‌رچی کاتی خۆی نوێ وئاوانگارد بووبێ . ئه‌ویش نه‌به‌هۆی ره‌خنه‌یه‌کی دروست و کۆمه‌ڵناسانه ، که مرۆڤ هۆیه‌که‌ی پێشکه‌وتی کۆمه‌ڵگاوتاکی ناو کۆمه‌ڵگا بزانێ ، به‌ڵکوو ده‌یانه‌وێ به‌هۆگه‌لێکی ئیدئالیستی و نازانستیانه ، ئه‌وشته به‌سه‌ر نووسه‌ردا بسه‌پێنن . قه‌بووڵ کردنی ئه‌وه بۆنووسه‌ری ئاوانگارد ومودێرن ده توانێ عه‌یب وخه‌سارێکی گه‌وره ساز بکا .به‌ڵام بۆنووسه‌رانی دیکه ،که‌له‌دوای تێپه‌رکردنی ره‌وت وپرۆسه‌یه‌ک ، هاتونه‌ته ناو چیرۆکی نوێ وه ،ئه‌وشته‌ده‌توانی زۆر کوشنده‌بێ .به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وگه‌ڕانه‌وه‌یه ئاوێته‌ش بێ له‌گه‌ڵ نۆستالێژیای دوورکه‌وتنه‌وه له‌نووسه‌رێکی وه‌ک قزڵجی !
به‌خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردبینانه‌ی چیرۆکی پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی و به‌راوه‌ردی له‌گه‌ڵ ئه‌وپرۆسه‌یه‌ی چیرۆک نووس تێپه‌ری کردووه تائه‌وچیرۆکه‌بنووسێ ده‌بینین که‌ئه‌وباسه‌ی له‌سه‌ره‌وه لێی دواین به‌ته‌واوی وه‌سه‌ر عه‌زیزی مه‌حموودی هاتووه . من باسی خاڵه به‌هێزه‌کانی چیرۆکه‌که‌ناکه‌م . - که‌زۆریشه - چونکه سه‌ید و بریا و... زۆربه‌باشی باسیان کردووه . منیش نکۆڵی لێ ناکه‌م و قه‌بووڵمه . به‌ڵام بێ ته‌عاروف ده‌یڵێم چیرۆکی پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی له‌کارنامه‌ی چیرۆک نووسینی عه‌زیزدا به‌به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ چیرۆکێکی وه‌ک " که‌س نازانێ خاڵم .." چه‌ند هه‌نگاو گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه ،وه‌ئه‌گه‌ر زۆر وشیارانه هه‌ست به‌مه‌ترسی نه‌کا ، بۆی هه‌یه قوڕولیته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌بۆ رئالیسمی دوا که‌وتوو( مرتجعانه ) له‌ناوخۆی دا نوقمی کا .
ده بێ بڵێم من له‌گه‌ڵ ئه‌وڕایه نییم که‌ده‌ڵێ ئامرازه‌کانی چیرۆک وه‌ک تکنیک ، فۆرم ، که‌سایه‌تی ، که‌ش وفه‌زا و... ده‌بی به‌جۆرێکی سروشتی له‌ناوخۆیه‌وه – چیرۆک - هه‌ڵقوڵێ .ئه‌م وته‌یه‌مانای چییه؟ یانی ده‌بێ به‌حیسابی دیناو( شهود)وعیرفان له‌گه‌ڵ چیرۆک مامه‌له‌بکه‌ین ؟!! به‌راستی له‌روانگه‌ی ره‌خنه‌و راڤه‌ی مۆدێرنه‌وه چۆنی بۆبچیین ؟ فاکنێر ده‌ڵێ : ئه‌ده‌بیات عاره‌قه‌رشتنی رۆحه . ئه‌م وته‌به‌نره‌خه نیشان ده‌ری ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند ونووسه‌ر بۆبه‌دیهێنانی کاری هونه‌ری ده بێ چ زه‌جرێک بکێشێ . ئه‌گه‌ر هه‌مووشتێکی چیرۆک هه‌روابه‌سووک وسانایی و سروشتی !! له‌ناو خۆیه‌وه هه‌ڵقوڵیبایه ، چ پێو‌یست بووجۆیس ،ده،پازده ساڵ خه‌ریکی یوولیسیز بێ . ئایائه‌گه‌ر فاکنێر هه‌رواده‌ستی له‌سه‌رده‌ست دانابایه‌و ئه‌وگشت ته‌مهیدگه‌له داستانی و تکنیکه جۆراوجۆره‌ی له‌کار نه‌کردبایه، ده‌یتوانی هه‌رواسروشتی !! توڕه یی وهه‌را بخوڵقێنی ؟ ! پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکه‌م هه‌رئه‌وجۆره بۆچوونوو رێنوێنیه بازاری وموبته‌زه‌لانه ( چرووک ) وایکردووه چیرۆکێکی وه‌ک " پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی " زۆر ده‌ستکرد، بێ تکنیک و بێ ورده‌کاری له‌لایه‌نی فۆرمیک دا بمێنێته‌وه .
له‌بابه‌ت ته‌نزه‌وه ده‌بێ بڵێم هه‌میشه ئه‌ولایه‌نه‌له‌چیرۆکه‌کانی عه‌زیزدا به‌رچاو بووه ، له‌راستی دا عه‌زیز، یه‌کێک له‌و نووسه‌ره ده‌گمه‌نانه‌یه که‌توانیویه‌تی ته‌نزێکی هونه‌ری له‌ناو نووسراوه‌کانی دا بگونجێنێ . که‌من پێم وایه سه‌رتۆپی ئه‌و چیرۆکانه‌شی ، " که‌س نازانێ خاڵم چۆناوچۆن خۆی ده‌کوژێ " یه . له‌وچیرۆکه‌دا نووسه‌ر زۆر هونه‌رمه‌ندانه کات وساته تڕاژیکه‌کان له‌گه‌ڵ ئاکار وره‌وشتی کۆمیک و ته‌نزئامێزی که‌سایه‌تییه‌کان لێک ده‌داو ده‌قێکی سه‌رکه‌وتووی پۆست مۆدێرن به‌دی دێنێ ،که یه‌کێکه له‌چیرۆکه باشه‌کان له‌م به‌ستێنه‌دا . به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌چیرۆکی " پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی " دا نووسه‌رئه‌م گرینگه‌ی نه‌پێکاوه‌و ئه‌وئاستی سه‌رکه‌وتنه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه . له‌چیرۆکێکی سه‌رکه‌وتوو له‌بواری ته‌نزدا پێویسته لایه‌نی ته‌نزه‌که‌ی به‌دوور بێ له دروشم دان و رووکه‌شی . کۆمێدی هه‌مووتان وپۆی ده‌قه‌که بته‌نێته‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی زه‌ق بێ وله‌چاو بدا ، که‌نمونه‌ی زۆر باش وهونه‌ری ئه‌وکارانه‌ش چیرۆکه‌کانی چێخۆف و بارتێلمی – یه . به‌ڵام له‌م چیرۆکه‌ی عه‌زیزدا ئێمه لایه‌نی ته‌نز ،ته‌نیا له وته و قسه‌کانی بگێڕه‌وه‌دا ده‌بینین که ئه‌ویش زۆرتر وه‌ک گاڵته‌کردن به‌که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی چیرۆک نیشان ده‌درێ . له‌حاڵێکدا نووسه‌ر نابی له‌زمان بگێڕه‌وه‌وه گاڵته به‌که‌سایه‌تییه‌کانی بکا . ئه‌وه‌ناتوانێ ته‌نزێکی به‌هێز بخوڵقێنێ . وته‌کان ، ئاکار و بیروڕای کۆمیکی که‌سایه‌تییه‌کانه که‌تێکه‌ڵاو له‌گه‌ڵ کات و ساتی تڕاژیکی ژیان ، ده‌توانێ چیرۆکێکی به‌هێزی ته‌نز به‌دیبێنی .
|